شارپرێس:
هه‌ردوو وه‌فدى هه‌ڵبژاردنى پارتى‌و یه‌كێتیى له‌شارى هه‌ولێر له‌كۆبونه‌وه‌دان، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"كۆبونه‌وه‌كه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى له‌باره‌ى به‌شداریكردنیانه به‌یه‌ك لیست له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوى په‌رله‌مانى عێراقدا".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتیى به‌شارپرێسى وت:"ئەمڕۆ وه‌فدێكى هەڵبژاردنی پارتی بەسەرۆکایەتی جەعفەر ئیمنیکی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی له‌شارى هه‌ولێر کردوه‌و لەلایەن ڕزگار حاجی حەمە بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی پێشوازیى لێکراوه".
وتیشی:"لەدیدارەکەدا گفتوگۆی تەکنیکی دەکرێت ئاخۆ چەندە گونجاوە پارتی‌و یەکێتیی بەیەكلیست بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، بەتایبەتی لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه میدیاى نزیك له‌پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئەمجارە پارتی‌و یەکێتیی دەیانەوێت لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زۆرترین کورسی بەدەستبهێنن‌و هیچ کورسیەک بەفیرۆ نەدرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ، یەکەم کۆبونەوەی تەکنیکی هەردولایەو بۆچونی خۆیان لەسەر پرسەکە دەخەنەڕوو، چونکە مەبەستیانە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەتی لەکەرکوک ڕێژەی کورسییەکانیان زیادبکەن، چونکە بەگوێرەی یاسا هەر کاندیدێک ڕێژەی دەنگەکانی خۆی دەبات، واتە دەنگ بۆ حزبەکە کۆناکرێتەوە، بۆیە لەڕوی تەکنیکیەوە ئەگەر کاندیدی زۆر لەلایەن حزبە کوردیەکانەوە پێشکەشبکرێت ڕەنگە کاندیدی پێکهاتەیەکی دیکە بتوانێت کورسیەکە بباتەوە.
