شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل سەبارەت بەو هێرشانەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کردییە سەر بەندەری حودەیدە لەدەوروبەری یەمەن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتوە؛ سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێکی کردەسەر حوسییەکانی لەبەندەری حودەیدەو دەوروبەری لەیەمەن کە نزیکەی دوو هەزار کیلۆمەتر لەئیسرائیلەوە دورە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سوپا، ژێرخانی حوسییەکانی لەناوچە کەنارەکانی یەمەن بۆردومانکرد.
ههر لهو بەیاننامەیەدا ئاماژه بهوهشكراوه، ئەو هێرشانە لەوەڵامی هێرشە دوبارەکانی حوسییەکانە بۆسەر دەوڵەتی ئیسرائیل کە بریتیبون لەهەڵدانی موشەکو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو خاکی ئیسرائیلو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە.
سوپای ئیسرائیل هێرشکردنەسەر ئەو بەندەرەی بەسەرچاوەیەکی سەرەکی داهات بۆ حوسییەکان زانی، بەوپێیەی بەندەرەکە بۆ گواستنەوەی چەکی ئێرانیو کەرەستەی سەربازییو پێداویستی سەربازیی بەکاردێت.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کارگەی چیمەنتۆی باجیل لەڕۆژهەڵاتی حودەیدەش بۆردومانکراوە، وەک دامەزراوەیەکی سەرەکیی ئابوری بۆ حوسییەکان کاریدەکرد، هەروەها بۆ دروستکردنی تونێلو ژێرخانی سەربازیی بۆ حوسییەکان بەکاردێت.
ئهوهش هاتوه، "حوسیییەکان لەماوەی ساڵو نیوێکی ڕابردودا، بەڕێنماییو بودجەی ئێران، بۆ لێدانی ئیسرائیلو هاوپەیمانەکانیو تێکدانی ناوچەکەو تێکدانی ئازادیی کەشتیوانی جیهانی کاردەکات".
لهكۆتاییشدا دەڵێت:"ئیسرائیل سورە لەسەر بەردەوامبون لەمامەڵەکردنی زۆرەملێ دژی هەر هەڕەشەیەک، بۆ سەر هاوڵاتیانو دانیشتوانی ئیسرائیل، لەهەر مەودایەکی پێویستدا".
