شارپرێس:
لیژنەی دیاریکردنی نرخی موه‌لیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، نرخی ئەمپێری کارەبای گەڕەکەکانی شارەکەی دیاریکرد، بۆ هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر 42 دینار وەردەگیرێت، واته به‌كۆى گشتیى له‌نێوان شه‌ش هه‌زارو 500 بۆ حه‌وت هه‌زارو 500 دیناردایه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى ئاشكرایكردوه، له‌لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كاندا به‌گوێره‌ى نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موه‌لیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 42 دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌كان له‌سلێمانی له‌نێوان شەش هەزارو 500 دینار بۆ حەوت هەزارو 500 دیناردایه.
لەماوەی ڕابردودا موه‌لیدە ئەهلییەکان لەنێوان 155 بۆ 179 کاتژمێر کاریانکردوە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌کان تا 15ی 5ی 2025، بەمشێوەیە دەبێت:
موه‌لیدەکان کاتژمێر 1ی شەو دەکوژێنەوە تا 6:30ی بەیانی.
کاتژمێر 6:30ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی کاردەکەن.
کاتژمێر 8ی بەیانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ کارناکەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان لەوەكردوه‌ته‌وه، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی، نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، لەوکاتەی پڕۆژەی ڕوناکی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاوڵاتیان، چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، زیاتر لە 700 موه‌لیدەی گەڕەکەکان لەسەرتاسەری هەرێم کوژاونەتەوە، نزیکەی شەش هەزارو 300 موه‌لیدەش ماون هەڵبگیرێن.
