شارپرێس:
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیداره‌ی سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرایكردوه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا به‌مزوانه سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات، ده‌شڵێت:"له‌پاریس له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیداره‌ی سوریا، بڕیاره ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌مزوانه سه‌ردانی پاریس بكات‌و له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كۆببێته‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه بخرێته‌ڕوو.
له‌مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌ئیمانوێل ماكرۆن هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌كانی داهاتودا سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات.