شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت"هێرشەکانمان بۆ سەر حوسییەکان رادەگرین، بیستومە و هەواڵ هەیە حوسییەکان خوازیاری ڕاگرتنی شەڕن".
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی وتی، پێش دەستپێکردنی سەردانەکەم بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەواڵێکی گرنگ بڵاودەکەمەوە، پێموایە لەڕۆژانی پێنجشەممە یان هەینی بێت، ڕەنگە لە دووشەممەش بێت.
ڕاشیگەیاند، "حوسییەکان خۆڕیان ڕادەست دەکەن، شەڕیان ناوێت، هێرشناکەنە سەر کەشتییەکان لەمەودوا، بۆیە ئێمەش هێرشەکانمان لەدژیان رادەگرین."