هیندستان هێرشی بۆ سەر پاکستان دەستپێکرد

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 835 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وتەبێژی سەربازی پاکستان ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی هیندستان  لە سێ شوێنەوە هێرشی کردووەتە سەر پاکستان.

هەروەها وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پاکستان زۆر بەتووندی وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە شایەتحاڵان بڵاویکردەوە، لە نزیک شاری موزەفەر ئابادی پایتەختی کشمیر کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت، دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.

بەپێی زانیارییەکانیان دوای زنجیرەیەک تەقینەوە کارەبای شارەکە پچڕاوە.

هاوکات هیندستان ڕایگەیاند بارەگای گرووپە تیرورستییەکانیان لەنێو خاکی پاکستان بۆردوومان کردووە.