شەپۆلێكی به‌فرو باران ڕوو لەهەرێم دەكات

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 10511 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى له‌هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌هه‌فته‌ى داهاتوتره‌وه‌ شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌، پێشبینى به‌فربارینیش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم هه‌یه‌.


پشتیوان پێنجوێنی شاره‌زاى كه‌شناسى ئاشكرایكردوه‌، ڕۆژی هەینی 27ی ئه‌م مانگه‌، شەپۆلێكى بارانبارین ڕوو ده‌كاته‌ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".

ئه‌وه‌شى وت:"هاتنی شێ لەدەریای سورەوە بەرەو ناوچەکانمان، هاتنی بارستە هەوای ساردیش، شەپۆلەکە بەگشتیی مامناوەند بۆ بەهێزە ده‌بێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ڕۆژی هەینی‌و شەممە 27و 28ى ئه‌م مانگه‌، لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی جیا جیا باران دەبارێت، هەندێک ناوچە تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ ڕودانی هەورەگرمەی توندو هەورەبروسکەی بەهێز.

باسى له‌وه‌شكردوه‌، لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، لەشاخی گۆیژەو ئەزمەڕ ئەگەری بەفربارین هەیە، پلەکانی گەرما چوار پلەی سیلیزی دادەبەزن.