گروپی حەوت له‌باره‌ى ئیسرائیله‌وه‌ خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 12816 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرکردەکانی گروپی حەوت، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ڕێککەوتن لەسەر بەیاننامەیەکی هاوبەش کە پشتگیریی لەمافی بەرگریی لەخۆی ئیسرائیل دەکات‌و دژایەتی بەدەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دەکات.


لەبەیاننامەیەکدا حەوت وڵاتی گەورەی دیموکراسی، لەکۆبونەوەی لوتکەی کەنەدا، بڵاویانکردوەتەوە، ئێران بە"سەرچاوەی سەرەکی ناسەقامگیریی‌و تیرۆر لەناوچەکەدا" وەسفکردوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو حەوت وڵاتە بریتین لە(ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن‌و کەنەدا)، لەسەر ئەوە کۆکن "ئێران هەرگیز ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت".

هەروەها ئەو گروپە دوپاتیکردەوە، "ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بکات"و پاڵپشتییان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دەربڕی.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا خوازیاری کەمکردنەوەی پەرەسەندنی بەرفراوانتر لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێویاندا ئاگربەست لەغەززە.