خامنەیی دەسەڵاتەکانی ڕادەستی سوپای پاسداران کرد

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3890 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێکی بەرچاو لە دەسەڵاتەکانی خۆی داوەتە ئەنجومەنی باڵای سوپای پاسداران.

کەناڵەکە بڵاویکردوەتەوە، خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێکی بەرچاو لە دەسەڵاتەکانی خۆی داوەتە ئەنجومەنی باڵای سوپای پاسداران لە کاتێکدا خۆی و بنەماڵەکەی بە نادیاری ماونەتەوە. 

ڕاپۆرتێکی پێشووی ئەو کەناڵە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان، ئاماژەی بەوە کردبوو کە خامنەیی و بنەماڵەکەی بۆ پاراستنی خۆیان لە هێرشەکانی ئیسرائیل پەنایان بردۆتە بەر پەناگە ژێرزەمینییەکان لەباکووری تاران.
ئ.ه