شارپرێس:
دواى په‌یامه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانى بێ مه‌رجى ئێران، سوپاى پاسدارانى ئێران هاته‌ده‌نگ‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى قورس له‌سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كات.
وته‌بێژێك به‌ناوى سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه ڕایگه‌یاند، "ئەگەر ئەمریکا یان وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەبنکەکانیانەوە لەناوچەکە لەدژی ئێران بجوڵێنەوە، سەرجەم بنکە سەربازییەکانیان لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاپور دەکەین".
هۆشداریشیدا لەوەی، ئۆباڵی لێکەوتەکانی هەر پێشهاتێکی لەو جۆره‌ى باسده‌كرێت، لەئەستۆی ئەو وڵاتانەیە کە میوانداریی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەکەن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، کۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسیچوەیشن ڕوم لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانییەکەی تەواوبوە.
به‌گوێره‌ى میدیای ئەمریکی، سەرۆکی ئەمریکا لەو بڕیارەی پاشگەزبوەتەوە کە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی بنێرێت بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی.
هاوکات كه‌ناڵى فۆکس نیوز دەڵێت، "بژاردەی لێدان لەئێران‌و بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەسەر مێزە".