ئێران: لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا قورسترین هێرش دەکەینەسەر ئیسرائیل

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 16819 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئاژانسی ئیرنا، لەزاری بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا قورسترین هێرش دەکەنەسەر ئیسرائیل.

ئەو فەرماندەیەی پاسداران وتویەتی "لە کاتژمێرەکانی داهاتوو ژمارەیەک چەکی زۆر پێشکەوتوو بەکاردەهێنین، کە پێشتر بەکارمان نەهێناون".

هاوکات دەشڵێت، جیهان کاتژمێرەکانی داهاتوو بینەری زۆر ڕووداوی چاوەڕواننەکراو دەبێت.