شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا لەکەنەدا ئاشكرایكرد، چاوەڕوان بن کەی گەڕامەوە، کارێک دەکەمو لەکۆتاییدا، ئێران ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی قبوڵدەکات.
دۆناڵد ترەمپ سهرۆكى ئهمریكا کە بۆ بەشداریی لەلوتکەی گروپی حەوت، دوای دیدارەکەی لەگەڵ کیێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەکۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ئێستاش ئێران لەسەر مێزی دانوستانەکانە.
جهختیشیكردهوه، "هەربۆیە لەکۆبونەوەی گروپی حەوت تەواوبمو بگەڕێمەوە واشنتۆن، کارێک دەکەم، کە ئێران لەکۆتاییدا ڕێککەوتنێک لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی واژۆ دەکات".