ئیسرائیل دەزگای پەخشی ئێرانی تەقاندەوە

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دوای چەند خولەکێک لە هەڕەشەی یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل، دەزگای پەخشی دەوڵەتی ئێرانی کردە ئامانج. 

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە کە باڵەخانەکە دەلەرزێت لە کاتێکدا هێرش دەکرێتەسەری و پێشکەشکارێکی ژن لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بووە و ڕوماڵی ڕووداوەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلی دەکرد.

 پێشتریش یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە هەڕەشەی لەناوبردنی دەزگای پەخشی دەوڵەتی ئێرانی کرد.
ئ.ه