شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەیان دەستیپێكردوهتهوهو لهتهواوى شارهكان زهنگى ئاگاداركردنهوه لێدهدرێت.
سوپای ئیسرائیل نوسیویهتى، "ئێستا موشەکەکانى ئێران بەرەو ئیسرائیل دێن، هاوكات لەزۆربەی ناوچەكانی وڵاتەكەدا زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدهدرێت".
ئەمڕۆ جەنگی نێوان ئێرانو ئیسرائیل چوە قۆناغێكی دیكهوه، هەردولا هاوڵاتییانی تەلئەبیبو تارانیان ئاگاداركردەوە، شارەكە چۆڵبكەن.
بهبۆچونى چاودێران، چاوەڕواندەكرێ ئەمشەو جەنگەكە قۆناغێكی سەخت ببڕێ، بەتایبەت دوای ئەو بۆردمانەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر تاران كە فڕۆكەخانەو كەناڵی فەرمیی تارانو چەندین شوێنی دیكهیان كردە ئامانج.
لە 13ی ئەم مانگەوە، ئەو جەنگە دەستیپێكردوەو دەیان فەرماندەی باڵای ئێرانیش بەهۆیەوە كوژراون.