ئیسرائیل لەهێرشی سەر سنوورەکانی باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 856 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

جارێکی دیکە لەچوارەم ڕۆژی هێرشەکاندا سوپای ئیسرائیل پەلاماری چەندین بنکە و بارەگای ئێرانی لە ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی شارپرێس، ئەمڕۆ چەند بنکەیەکی ئێران لەسنووری شاری سەردەشت و نزیک سنووری قەڵادزێ بۆردومانکراون و خەڵکی سنوورەکە ترسودڵەڕاوکێیان لێ نیشتووە.

هاوکات بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، کەمێک پێش ئێستا لەسنووری شاری شنۆ دووبارە درۆنەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردو لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران وەڵام درانەوە.

بەیانی ئەمڕۆش سنووری کرماشان ڕووبەڕووی هێرشی دژواری فڕۆکەکانی ئیسرائیل بووەتەوە.

شەوی ڕابردووش چەند شوێنێک لەسنوری مەریوان بۆردومان کراوە.
ئ.ه

بەپەلە