شارپرێس:
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، توانیویانە بەتەواوەتی ئاسمانی تاران بخەنە ژێر کۆنترۆڵەوەو یەک لەسەر سێی سەکۆ موشەکییەکانی ئێرانیشیان لەناوبردوە.
ئیفی دیفرین وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ "توانیومانە یەک لەسەر سێی سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی ڕژێمی ئێران لەناو ببەین".
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "لەسەرەتای شەڕەکەوە 120 سەکۆی هەڵدانی موشەکی زەوی بۆ زەوی ئێرانمان لەناوبردوە، لەشەوی ڕابردوەوە 20 سەکۆی هەڵدانی موشەکمان لەناوبردوە".
ئیفی دیفرین ڕاشیگەیاند، ئەوان سەرکەوتوبون لەکۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی تارانو دەشڵێت، "ئەمڕۆ هێرشمانکردوەتە سەر چەندین ئامانجی دیکە لەپارێزگای ئیسفەهانی ئێران".