ئەمریکا بەشداری لەخستنەخوارەوەی مووشەکەکانی ئێران کردووە

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن و روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەپایتەختی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن و روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن و هەڕەشەی مووشەکیی ئێران کۆتایی پێدەهێنن و ئیدی نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی و مووشەکیی بالیستیکی هەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە هاوکارییەکانی ترەمپ بەرز دەنرخێنن و هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەنێن.

ئاشکراشیکرد، فڕۆکەوانە ئەمریکاییەکان بەشدارییان لە خستنەخوارەوەی درۆن و موشەکەکانی ئێران کردووە.
ئ.ه