ئیسڕائیل دوو فڕۆکەی ئێف چواردەی ئێرانی تێکشکاند

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 403 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
سوپای ئیسڕائیل تێکشکاندنی دوو فڕۆکەی ئێف چواردەی ئێرانی لەفڕۆکەخانەیەکی سەربازی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی سوپای ئیسڕائیل، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف چواردەی ئێرانی تێک دەشکێنن.

ئەوە لەکاتێکدایە میدیاکانی ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف 35 ی ئیسڕائیلیان ڕاگەیاند.

لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە ئێران دەڵێت سێ فڕۆکەی ئێف 35 یان خستوەتەخوارەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان نەخستووەتەڕوو و ئیسرائیلیش ڕەتیکردووەتەوە.
ئ.ه