شارپرێس:
عەباس تەبریزیان پزیشکی ناوداری له‌ئێران زانیارییه‌كى هه‌ستیار سه‌باره‌ت به‌به‌ئامانجگرتنى زانا ئه‌تۆمیی‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"ئه‌و ڤاكسینه‌ى پێشتر به‌كاریانهێناوه بۆ كۆرۆنا، بوه‌ته هۆكارى ئاشكرابونى شوێنه‌كانیان".
عەباس تەبریزیان پزیشکی ناوداری له‌ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتێلێگرام، زانیاریی نوێی لەبارەی چۆنیەتی بەئامانجگرتنی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدران‌و زانا ئه‌تۆمیه‌كانه‌وه لەلایەن ئیسرائیلەوە، بڵاوکردەوە.
ئەو پزیشکە ناوداره‌ى ئێران ئاشكرایكردوه، "ئیسرائیل بۆ کوشتنی ژمارەیەک لەفەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدران‌و زانا ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران، سودی لەڤاکسینێک وەرگرتوە".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه تەبریزیان نوسیویه‌تى، "چەند ساڵێک پێش ئێستا، ژمارەیەک لەو فەرماندە باڵایانەی سوپای پاسداران کە کوژراون جۆرێک ڤاکسیی کۆرۆنایان بەکار هێنابوو، ئیسرائیلیش لەڕێگەی ئەو ڤاکسینەوە توانیویەتی شوێنیان ئاشكرابكات‌و بیانکوژێت".