ئیسرائیل هەڕەشە لەخەڵکی تاران دەکات

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5103 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی لەدانیشتوانی تاران کردوە بەوەی دەبێت "باجەکەی بدەن"، ئەمەش دوای کوژرانی خەڵکی مەدەنی لەئیسرائیل لەئەنجامی بۆردومانی موشەکیی ئێران کە ناوچەکانی نیشتەجێبونیان کردە ئامانج.


کاتس سەرکردایەتیی ئێرانی بە" ترسنۆک" وەسفکرد بەوەی خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج بۆ ڕێگریکردن لەدرێژەدان بەهێرشەکانی سوپای ئیسرائیل.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، تزاحی هانەگبی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل جەختیکردوه‌ته‌وه‌، ئێران هێشتا خاوەنی ژمارەیەکی زۆر موشەکییەو هۆشداریشیدا لەوەی کە ناتوانرێت لەماوەیەکی کورتدا مەترسییەکانی ئێران لەناوببرێت.

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ڕونیشیکردەوە، هێرشەکانی ئێستای ئێران لەچوارچێوەی پلانی هەواڵگریی سەربازیدا چاوەڕواندەکرێن‌و بریتین لەهەڵدانی موشەکی بەشێوەی ڕەشۆکیی دژی خەڵکی سڤیل.

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، هەڵمەتەکە به‌گوێره‌ى پلانی دامەزراو بەرەو پێشدەچێت‌و وتویه‌تى، "ئامانجەکانی قۆناغی یەکەم بەسەرکەوتویی بەدیهاتوە".

بەپەلە