شارپرێس:
تیمی پزیشکی سەرپەرشتیاری چارەسەری ئەدمیراڵ عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری سیاسی ڕابەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، "دۆخی تەندروستی تاڕادەیەک سەقامگیرە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی بەشێکی بەرچاو لەو برینانەی کە لەهێرشەكەی ئەمدواییەدا دوچاری بوو".
بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی تیمی پزیشکییەوە توانیویانە بەشێکی بەرچاو لەزیانەکانی کۆنتڕۆڵبکەین، تا دوێنێش دەتوانین بڵێین باری تەندروستی تاڕادەیەک جێگیرە.
بەهۆی مەترسیدارى لێكەوتەكانی تەقینەوەکە، کە بەتایبەتی کاریگەریی لەسەر ئەندامەکانی ناوەوە هەبوە، هێشتا ناتوانرێت هەڵسەنگاندنی کۆتاییو ورد بۆ بارودۆخی بکرێت، هەرچەندە چارەسەرەکەی لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ئاماژەی باشی پیشانداوە.
پێشتر تەلەفزیۆنی ئێران هەواڵی گیانلەدەستدانی شەمخانی بڵاوكردەوە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن تیمە پزشكییەكەیەوە ڕەتكرایەوە.