شارپرێس:
بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممە چەندین كاروانی سەربازیی سوپای پاسداران لە شارەكانی تەورێز، ئورمیە و میاندواو بۆ شاری بۆكان گواستراونەتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەم هێزانە لە ناوەندی فەرماندەیی سوپای پاسدارانی بۆكان جێگیر بوون؛ ناوەندێک كە لە ناوچەی “تەپەی ئەركان”ــە. ئامانجی ئەم جێگیربوونە بەرفراوانە سەربازییە، ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەگەری جووڵەی حیزبەكانی كوردستان ڕاگەیەندراوە.
لە درێژەی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەدا، ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی كۆماری ئیسلامی بڕیاری چۆڵكردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی مەسكەن لە نزیكی ئەم بنکە سەربازییەیان دەركردووە؛ کردەوەیەک كە نیگەرانیی جدی لەبارەی سەرهەڵدانی گرژییە سەربازییەكان لە ناوچەكەدا زیاد كردووە.
ئ.ه