شارپرێس:
سێ بەرپرسی ئەمریکی بەماڵپەڕی ئاکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لەکۆشکی سپی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی خۆی ئەنجام دەدات و بڕیار لەسەر سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی بەردەوامی ئیسرائیل و ئێران دەدات.
ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە، ترەمپ بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە کە پەیوەندی بە شەڕەکەوە بکات و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتایبەت دامەزراوەی ژێرزەمینیی پیتاندنی یۆرانیۆم لە فۆردۆ دەستپێبدەکات.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرکردایەتی سەربازی ئیسرائیل پێیان وایە کە ترەمپ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە ناو شەڕەکەوە بۆ بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فۆردۆ.
ترەمپ خۆی لە زنجیرە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پێش کۆبوونەوەکەی داهاتوو بیروڕای خۆی دەربڕیوە و گوتی: "ئێمە بە تەواوی کۆنترۆڵی ئاسمانی ئێرانمان کردووەو بەبێ مەرج دەبێت تاران خۆی ڕادەست بکات.
ئ.ه