ترەمپ بۆ ئێران: بێ مەرج خۆڕادەست بکەن

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
لەگەڵ زیادبوونی ئەگەرەکانی بەشداری ئەمریکا لەهێرشی سەر ئێران دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕۆژی سێشەممە داوای لە ئێران کرد "بێ مەرج خۆی ڕادەست بکات".

ترەمپ ڕایگەیاند، سەبرەکەی تەواو دەبێت، دەشزانێت ڕێبەری باڵای ئێران خامنەیی لە کوێیە، بەڵام جارێ نایکوژن. 

لە پۆستێکدا ترەمپ نووسیویەتی: "ئێمە بە تەواوی دەزانین کە بەناو سەرکردەی باڵا لە کوێیە. ئەو ئامانجێکی ئاسانە، بەڵام لە شوێنی خۆیدا سەلامەتە و ئێمە خەریک نین لەناوی ببەین لەئێستادا.

  ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ئێستا کۆنترۆڵی تەواوەتی ئاسمانی ئێرانمان کردووە، ئێران سیستەمی بەدواداچوونی ئاسمانی باش و کەرەستەی بەرگریی بە ڕێژەیەکی زۆر هەیە، بەڵام بەراورد ناکرێ بە ئامێری دروستکراوی ئەمریکی و دیزاینکراو لە ئەمریکا.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باشتر ئەو کارە ناکات.
ئ.ه