شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان لەشوێنەکانی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لەتارانی پایتەختی ئێرانیان داوە.
سوپای ئیسرائیل ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوه، ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، لەچەند کاتژمێری ڕابردودا 60 فڕۆکەی شەڕکەرو زیاتر لە 20 ئامانجی سەربازییان بۆردومانکردوە، لەوان شوێنەکانی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیو شوێنەکانی بەرهەمهێنانی موشەکی سەر بەڕژێمی ئێران لەتاران.
لهو ڕاگهیهنراوهى سوپاى ئیسرائیل هاتوه، "هێرشەکان شوێنەکانی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، شوێنەکانی بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوژو شوێنەکانی لێکۆڵینەوەو پەرەپێدانی پەیوەست بەپڕۆژەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران بۆردومانكراون".
دەشڵێت:"ئێمە ئەو کارگانەمان بۆردومانكرد، کە کەرەستەی خاوو پێکهاتەکانی بۆ کۆکردنەوەی موشەک بەرهەمدەهێنن، هەروەها شوێنەکانی بەرهەمهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێرانیشمان لەناوبردوه".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لهوهشكراوهتهوه، "ئێمە بەردەوامدەبین لەهێرشەکانمان دژی پڕۆژەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی لەدەوڵەتی ئیسرائیل".
بهگوێرهى دوایین داتاکانی ئیسرائیل، ئێران زیاتر لە 400 موشەکی بالیستی لەگەڵ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە.
موشەکەکانی ئێران نزیکەی 25 کەسی کوشتوەو نزیکەی 800 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیش بەرلەوەی لەئاسمانی ئیسرائیل نزیک ببنەوە، لەناوبراون.
لەم هێرشانەدا نزیکەی 600 کەس برینداربونو نزیکەی چوار هەزار هاوڵاتی مەدەنیش ناچاربون ماڵەکانیان چۆڵبکەن.
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی "زە جۆرزەلیم پۆست" ئاماژە بەوەدەکات، خێرایی هێرشەکانی ئێران کەمبوەتەوە، بەهۆی هێرشە پێشوەختەکانی سوپای ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل لەناوبردنی نزیکەی لەسەدا 40ی موشەکی بالیستی ئێرانی ڕاگەیاندوه، ئەمە جگەلەوەی ناوەندەکانی فەرماندەییو کۆنترۆڵکردنیان بۆردومانكردوه.
سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیلیش وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو، "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی کردوەو زیاتر لەهەزارو 100 ئامانجی لەناو ئێران بۆردومانکردوە، لەوکاتەوەی کە هێرشەکان بەرەبەیانی هەینی ڕابردوو دەستیان پێکردوە، هەروەها نزیکەی 200 فڕۆکەی جەنگی لەجۆرە جیاوازەکاندا بەشدارییان لەم شەڕەدا کردوە، ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی ئێرانیش وتویهتى، "لهئێران نزیکەی 600 کەس کوژراون".
