شارپرێس:
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشو بەرگریی پەڕلەمانی عێراق، ئەمریکای تۆمەتبارکردوە بەوەی ڕێگر بوە لەبەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو لەلایەن عێراقەوە، هەروەک هۆشداریشیداوە لەگریمانەی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسەر عێراق.
ئەحمەد موسەوی ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتویهتى، "ئاسمانی عێراق بوەتە خاڵێکی لاواز کە لەهێرشەکانی سەر ئێراندا دەقۆزرێتەوە".
هەروەک ئەمریکای تۆمەتبارکردوە بەوەی ڤیتۆی هەبوە بۆئەوەی حکومەتەکانی پێشوی عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو بکڕن.
جهختیكردوهتهوه، "حکومەتی ئێستا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆریای باشور واژۆکردوە بۆ هاوردەکردنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی بەبەهای دوو ملیارو 700 ملیۆن دۆلار، بەڵام هێشتا نەگەیشتوەو پێویستی بەکات هەیە بۆ ئەوەی جێگیربکرێتو کاربکات".
دهشڵێت:"پەرلەمان پاڵپشتی حکومەت دەکات بۆ خێراکردنی ئەم پرۆسەیە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی".
موسەوی ڕونیشیکردوهتەوە، عێراق بوەتە ئامانجێکی پاڵێوراو بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، ئەمەش پێویستی بەهەڵگرتنی سیستەمێکی ڕێگریکاری کاریگەر هەیە، سەروەریی بەبێ توانای بەرگریی ئاسمانیی ناتەواوە.
