شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور جارێكى دیكه دژایه‌تى خۆى بۆ هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆسه‌ر تاران نیشاندا‌و ڕایگه‌یاند، "هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران به‌توندى ئیدانه ده‌كه‌ین‌و هۆشداریش به‌ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ده‌ین كه ئاگری شه‌ڕه‌كه خۆشنه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ئاسایشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و جیهان به‌گشتیى".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خوێنده‌وه‌و وتى:"هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "ئه‌و هێرشانه بونه‌ته هۆی كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی‌و تاوانێكه دژی مرۆڤایه‌تی‌و لێخوشبونیان بۆ نییه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور وتوشیه‌تی، "ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو ڕۆژئاواوه پشتگیریده‌كرێت‌و ئه‌مڕۆ بوه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌و جدى بۆ سه‌ر ئاسایش‌و ئاشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ته‌نانه‌ت جیهانیش به‌گشتیی".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور هۆشداریداوه‌ته ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا كه ئاگری ئه‌م شه‌ڕه خۆشنه‌كه‌ن.
پێشتریش كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته هۆشداریى به‌ئه‌مریكادابوو، ئه‌گه‌ربێت‌و ئێران داواى هاوكارییان لێبكات‌و گه‌له‌كۆمه‌ى لێبكرێت‌و هه‌ڵوێست‌و كاردانه‌وه‌كانى به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه‌كانى زۆر توند ده‌بن".
