وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فەرمانی کردنەئامانجی دامەزراوە حکومییەکانی ئێرانی دەرکرد

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کرد کە هێرشەکان بۆ سەر "ئامانجە ستراتیجیەکان" لە ئێران و ئامانجە حکومییەکان لە تاران چڕتر بکەنەوە، بە ئامانجی نەهێشتنی "هەڕەشەکان بۆ سەر ئیسرائیل و لەنێوبردنی ڕژێم".

ئەمە یەکەمجارە کە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت کە "لە نێوبردنی دەسەڵاتی ئێران" یەکێک لە ئامانجەکانی شەڕی ئێستای دژی ئێرانە.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار خۆی لە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی ئێران بەدوور گرتووە کە ئایا "ڕووخاندنی ئێران" یەکێکە لە ئامانجەکانی شەڕەکە و تەنیا وتی "ڕووخانی ڕژێم دەتوانێت دەرئەنجامێک بێت".

ئەم لێدوانە لەکاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی بەیانی ئەمڕۆی ئێران بوو بۆ سەر ئیسرائیل کە بوو بەهۆی برینداربوونی نزیکەی 130 کەس.

ئەم هێرشەی ئێران وەڵامی هێرشێکی گەورەی ئیسرائیل بوو بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمی ‌ئاراک.

ئ.ه