شارپرێس:
لەسەر داوای بەرپرسانی ئێران، هاتوچۆی بازرگانی لەدەروازەی سنوریی کێلێ ڕاگیراو تائێستاش هۆكارهكهى نازانرێت.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى تایبهت بهشارپرێس دراون، بەرپرسانی ئێران بەبەڕێوەبەرایەتیی گومرگی ڕاپەڕینو شۆفێری بارهەڵگرەکانی ڕاگەیاندوە، دەروازەی کێلێ دادهخرێتو هاتوچۆی بازرگانیی نابێت.
شارپرێس بۆ ئهو پرسه پهیوهندیى به بهكر بایز قائیمقامى قەزاى پشدەرهوه كرد، ناوبراو بێئاگایى خۆى ڕاگهیاندو جهختیكردهوه، "هیچ زانیارییهكم لهوبارهیهوه نییهو كهسیش ئاگادارى نهكردوم".
سهرچاوهیهكى تایبهت بهشارپرێسى وت:"تائێستا هۆی سەرەکیی ڕاگرتنی هاتوچۆی بازرگانیی لەدەروازەی کێلێ دیارنییە، بهڵام وتراوه لهمڕۆوه هاتوچۆى بازرگانى لهو دهروازهیه ڕادهگیرێت".
بەشێک لەشۆفێرانی بارهەڵگر ئاماژهیان بهوهداوه، کێشە لەسیستەمی ئەلیکترۆنیی دەروازەکە دروست بوە، بۆیە جارێ داخراوە.
پێش دەستپێکردنی جەنگی ئێرانو ئیسرائیل، ڕۆژانە نزیکەی 150 بارهەڵگر لەهەردوو دیوی باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتوچۆى بازرگانییان دەکرد، بەڵام دوای دەستپێکردنی جەنگەکە، ژمارەکە بۆ 70 – 80 کەمبوەوە، ئەمڕۆش بەتەواوی نەما.
دەروازەی سنوری کێلێ، هەریەک لەشارۆچکەی قەڵادزێ لەباشوری کوردستانو سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوەو لە2ی ئاداری 2023 بەفەرمی کرایەوە، دەروازە سنورییەکە جگە لەهاتوچۆی گەشتیاریی، دەروازەیەکی گرنگی ئابوریشە.
