شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون نۆ ئەندامی دادگای فیدراڵی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردوه.
له‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، کەمێک له‌مه‌وبه‌ر نۆ ئەندامی دادگای فیدراڵیی عێراق (شەش سەرەکی‌و سێ یەدەگ) دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشی دادگاکە کردوه.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدراڵى كۆببێته‌وه فه‌رمانسالاریه‌ك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌موچه‌ى مانگى ئایارى فه‌رمانبه‌ران بدرێت، به‌ڵام سه‌ربارى كۆنه‌بونه‌وه‌ى دادگاكه‌و دواخستنى كۆبونه‌وه‌كه، هه‌واڵى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى دادگا شه‌قامى عێراقى‌و كوردستانیشى شۆك كردوه.
شارپرێس زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، شه‌ش ئه‌ندامى سەرەکی‌و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق، دەستلەکارکێشانەوەیان پێشكه‌شى سه‌رۆكى دادگاكه كردوه.
پارتى‌و یه‌كێتیى دوو ئه‌ندامیان له‌دادگاى باڵاى فیدراڵى هه‌یه، ئه‌مڕۆش نوێنه‌ره‌كه‌ى یه‌كێتیى كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كه‌ى پارتى له‌ناو ئه‌وكه‌سانه‌دا نییه كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شى سه‌رۆكى دادگاكه كردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، ئه‌مكاره‌ى ئه‌ندامانى دادگا وه‌كو نیشاندانى هەڵوێستى ناڕه‌زاییه لەبەرامبەر سەرۆکی دادگاكه كه ناتوانێت بڕیاربدات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسه گرنگه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ژیانى هاوڵاتیان.
