شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێر ئاشكرایكرد، شه‌وى ڕابردوو درۆنێك له‌نزیك قه‌زاى مه‌خمور كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
پەیامنێری شارپرێس لەهەولێر ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، شەوى رابردوو فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لەقەزای مەخمورو له‌نزیک کەمپى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى (كه كه‌مپى کوردانى باکوره) کەوتوەتە خوارەوە.
په‌یامنێرى شارپرێس زانیاریى له‌سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانه‌وه وه‌رگرتوه‌و ده‌ركه‌وتوه، درۆنه‌كه نەتەقیوەتەوەو هێزە ئەمنییەکانیش گەیشتونەتە شوێنەکە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە.