شارپرێس:
بڕیاروابوو ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه كۆببێته‌وه‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش له‌چاوه‌ڕوانى ده‌ركردنى فه‌رمانسالاریدا بون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌غداوه به‌شارپرێسى وت:"كۆبونه‌وه‌كه دواخراوه بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو"، ده‌شڵێت:"ئه‌و فه‌رمانه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاوه‌ڕوانیى بون، پێویستى به‌كۆبونه‌وه نییه‌و سه‌رۆكى دادگاكه ده‌توانێت ده‌رى بكات".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌به‌غداوه به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه حكومه‌تى عێراق فشارێكى زۆرى له‌سه‌ر دادگاى فیدراڵى دروستكردوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆنه‌بێته‌وه له‌سه‌ر پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم‌و ده‌ركردنى ئه‌و فه‌رمانسالاریه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌چاوه‌ڕوانیدان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاسایی بۆ ڕۆژی 25ى ئه‌م مانگه دواخراوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری فەرمانسالاری تایبەت بەموچەی موچەخۆرانی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە ده‌توانێت ده‌ربكات، ئه‌ویش له‌لایه‌ن سه‌رۆكى دادگاكه به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى دادگاكه، به‌ڵام پێموانییه ئه‌مڕۆ فه‌رمانسالاریه‌كه ده‌ربكرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه میدیاى فه‌رمى گۆڕان كه وه‌زیرى دارایی هه‌رێم له‌پشكى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یه بڵاوكردوه‌ته‌وه، هه‌فته‌ى داهاتوو هەرێم‌و بەغدا پابەند دەکرێن بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی واتە، بەغداد بەناردنی موچەو هەرێمیش بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت‌و ڕادەستکردنی داهاتی ڕاستەقینە کە مانگانە بڕەکەی نزیکەی 150 ملیار دینار دەکات.
