ئێران هێزێکی بەچەکی قورسەوە ڕەوانەی نزیک سنووری هەرێمی کوردستان کرد

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4192 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئێران هێزی زیاتر بەچەکی قورسەوە ڕەوانەی سنورەکانی هەرێم دەکات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو، ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی خۆی لە چیای “گەزن”ی ناوچەی زەردۆیی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە جێگیر كردووە.

بە وتەی شایەتحاڵانی ئەم ناوچەیە، هێزەکانی سوپا ژمارەیەک لە كەرەستەی قورس و نیوە قورسی خۆیان وەكوو تۆپخانە و ڕۆكێتهاوێژیان بۆ ئەو ناوچەیە گواستووەتەوە.
ئ.ه