شارپرێس:
نوسینگەی عەلی سیستانی لەبارەی جەنگی ئیسرائیل‌و ئێران، پەیامێکى به‌په‌له بڵاودهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیدانه‌ى دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران‌و هەڕەشەکانی بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردە ئاینیی‌و سیاسییەکانی ده‌كه‌م"، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى ڕوو ده‌دات جگه لهتاوانكاریى هیچى دیكه نییه".
سیستانى له‌په‌یامه‌كه‌یدا هۆشداریدهداتو له‌وه‌ى، "هەنگاوێکی تاوانکاری لەو شێوەیە، جگە لەپێشێلکردنی ئاشکرای ئایینی‌و ئەخلاقیی، پێشێلکردنی ئاشکرای نۆرم‌و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، پێشبینی دەرئەنجامە ترسناکەکانیش ده‌كه‌ین بۆ هەموو ناوچەکە".
بهبڕواى سیستاىنى، "ئەگەری هەیە دهستدرێژیهكانى ئیسرائیل، ببێتە هۆی شەڕێکی تەواو لەدەستدەرچوو و ئاژاوەیەکی بەرفراوان کە ئازارەکانی گەلەکەی زیاتر بکات‌و زیان بەبەرژەوەندییەکانی هەموان بگەیەنێت".
سیستانى داوایكردوه، "لایەنە نێودەوڵەتییە چالاکەکانو وڵاتانی جیهانو بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە بخەنەگەڕو چارەیەکی دادپەروەرانەو ئاشتییانە بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران بەگوێره‌ى یاسا نێودەوڵەتییەکان بدۆزنەوە".