شارپرێس:
زیاتر لەهەفتەیەكە ئێرانو ئیسرائیل هێرش دەكەنە سەر یەكدی و رۆژ لەدوای رۆژ توانا سەربازییەكانی خۆیان، بەتایبەت لەبواری توانای ئاسمانیدا تاقیدەكەنەوە.
ئێران بەتایبەت ژمارەیەك موشەكی نوێی بالیستیكی نمایشكردووە، كە ئیسرائیل بە تەكنیكی" ئاست بەرزی موشەكی" وەسفی دەكات
ئەو موشەكانەی ئێران تائێستا لە جەنگەكەدا بەكاریهێناون.
موشەكی فهتاح
مووشەکی فەتاح یەکەمین موشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی ئێرانە.
لەساڵی 2005 دروستكراو
6ی 5ی 2023 لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەئامادەبونی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو پەردەی لەسەر لادرا.
تواناکانی موشەکی فەتاح دهتوانێت ئاڵۆزترین سیستمی بەرگری موشەکی ببڕێتو لەماوەی شەش خولەکدا ئامانجەکانی بپێکێت.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار بەموشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی “فەتاح” سێ بنکەی سەربازی ئیسرائیلیان لەتەلئەبیب کردوهتە ئامانجو ئاماژەی بەوەدا کە 90%ی موشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە.
موشەکی خەیبەر شکن
موشەكێكی بالیستیكیەو یەکێکە لەموشەکەکانی نەوەی سێیەمی سوپای پاسداران.
مەوداكەی 1450 کیلۆمەترە.
درێژی 5.10 مەترو تیرەکەی 800 ملمو کێشی 4500 کیلۆگرامە.
خێراییەکەی دەگاتە سەرووی پێنج هەزار کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.
خێراترین موشەکە لەناو موشەکی نەوەی سێیەمی ئێراندا.
کۆمپانیای IRGC Aerospace Industries ئەم موشەکەی بەرهەمهێناو لە 11ی شوباتی 2022 پەردەی لەسەرلادا.
موشەکی حاج قاسم
ئەم موشەكە بەناوی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی سوپای قودسەوە ناونراوە.
موشەکێکی تاکتیکی بالیستیکی ڕێنماییکراوی سوتەمەنی ڕەقە.
مەودای 1400 کیلۆمەترە، کێشی حهوت تۆنە، دەتوانێت 500 کیلۆ تەقەمەنی هەڵبگرێتو بە 12ماک هەوا ببرێت، هەروەها دەتوانێت بەشهش ماک ئامانجەکان بپێکێت.
درێژییەکەی 11 مەترو تیرەکەی لەنێوان 85 بۆ 95 سم.
موشەکی عیماد
بەناوی عیماد موغنییە ڕێبەری پێشووی حزبوڵڵا ناونراوە کە لەمانگی شوباتی ساڵی 2008 لەسوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.
موشەکێکی بالیستیکییەو دەتوانرێت کۆنتڕۆڵبکرێت.
مەودای 1700 کیلۆمەترە.
خێرایی 11 ماکو وردبینی تا 10 مەتر.
لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2015 پەردەی لەسەر لادراوە.
تایبەتمەندی سیستەمێکی ڕێنمایی هەیە.
وردبینی بەئامانجکردن بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
توانای گۆڕینی ڕێڕەوی هەیە لەقۆناغی کۆتایی فڕیندا.
چوار باڵی هەیە کە سەقامگیرییەکەی زیاد دەکاتو توانای مانۆڕی بەرزی بۆ دابیندەکات.
موشەکی قەدر
موشەکێکی بالیستیکییەو مەودای دوو هەزار کیلۆمەترە.
وەشانی نوێی موشەکی شەهاب -3ی ئێرانییە.
درێژییەکەی 15.86 مەترو تیرەکەی 1.25 مەتر.
کێشی 17 تۆنە.
کڵاوەی جەنگی هەیە کە کێشی 700 بۆ ههزار کیلۆگرامە.
بەوردییەکی بەرز لەئامانجەکەی دەدات.
خێراییەکەی نزیکەی نۆ ماکە.
لەقۆناغی یەکەمدا بەسوتەمەنی شلو لەقۆناغی دوەمدا بەسوتەمەنی ڕەق کاردەکات.
بەڕادار دەستنیشانناکرێت.
موشهكى جهنگى 26 موشهكى
نوێترین دروستكراوى موشهكى بالیستیکی هایپەرسۆنیکی ئێرانە
لهساڵى 2020دا دروستكراوهو یەكێكە لەو موشەكانی كەمتر دانەی لێ دروستكراوەو تائێستا بەكارینەهێناوە.
ئەم موشەكە لەناو خۆیدا زیاتر لە 26 موشەكی دیكەی هەڵگرتوەو توانای بەرپەرچدانەوەی قورسەو زیانەكەی گەورەیە.
لەدوا هەنگاویشدا شەوی ڕابردوو موشەكی جەنگی 26 موشەكی لەجەنگەكەدا بەكارهات كە ئیسرائیل لەڕێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆی ئەنیمەیشنەوە وەسفی موشەكەكەی كردو بەتەكنیكی ئاست بەرزی موشەكی وهسفىكرد.
ھەر ئەمڕۆش، بەرپرسێکی باڵای ئێران ئاشکرایکرد، موشەکی زۆر پێشکەوتوتریان هەیە لەوەی کە تائێستا بەکارمانهێناوەو دەڵێت، "بەدڵنیاییەوە بەکاریاندەهێنین".
