شارپرێس:
میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، ئیسرائیل دەستەیەکی سێبەری سوپا دروست دەکات،بەتایبەت لەودای ئەوەی كە ئێران هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی سەربازە باڵاكانیان دەكات.
ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، سوپا دەستەیەکی سەربازیی سێبەری دروست کردووە وەک پێشگرییەک لە کوژرانی فەرماندە سەربازییەکانیان لە جەنگی لەگەڵ ئێراندا کە 13ـی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لەنێوان هەردوولادا دروست بوو.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت وردەکاری پلانەکەی بڵاوکردەوە کە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکاندایە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر فەرماندەکانیان، چونکە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی شێری ڕابوو کە بە چەند هێرشێک بۆ سەر سووپای پاسدارانی ئێران و وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە دەستی پێکرد، تێیدا چەند فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران و زانایانی ئەتۆمی کوژران.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ترسی دوبارە بونەوەی سیناریۆیەکی لەم شێوەیە کە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی بە ئامانج بگیرێن، ئیسرائیل پێشگریی کردووە بە دروستکردنی جێگرەوەیەکی ئەو فەرماندانەی ئەگەری هەیە بکوژرێن.
ش.ح