پەیامی سودانی لەبارەی دانوستانەکانی هەرێم و عێراقەوە

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 853 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە.


نوەسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" وەک پابەندبوونێک لە حکومەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دوو وەرەقەی کرد، کە یەکەمیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵی"ـیەوە پێشکەشکراوە و دووەمیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان عێڕاق"ـەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو دوو ڕەشنوسە تایبەتن بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نا نەوتی هەرێم و دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران و خۆجێیکردنیانەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئەندامێتی وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خوێندنی باڵا و داد و تەندروستی.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،" مەبەست لەپێکهێنانی ئەو لیژنەیە تاوتوێکردنی ئەو دوو وەرەقەیەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، بە مەرجێک لیژنەکە ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بڕیاری گونجاو بدرێت ".


بەپەلە