شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر، هێزەکانی
حەشدی شەعبی لەنزیک ناحیەی قادر کەرەم بە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر جوڵەیان کردوە، هێزەکانی یەکێتیش هێزی بەو ئاراستەیە جوڵاندوە و
لەحاڵەتی ئامادەباشیدایە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی شارپرێس کەوتوە، ئەمشەوی سێشەممە، ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی بەرەو کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسنوری قەزای چەمچەماڵ جوڵەیان کردوە، هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیش لەو ناوچانە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئامادەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تاکو ئێستا لایەنە فەرمییەکانی هەرێم و عێراق هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.