توێژینەوەیەکی چینی نهێنیی نوێ سەبارەت بە جەڵتەی دڵ ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ

19/08/2025‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه


زانایان لە ئەکادیمیای زانستەکانی چین دەریانخستووە کە خواردنی پڕ چەوری دەتوانێت مەترسیی مەیینی خوێن زیاد بکات بە هۆی کاریگەری لەسەر مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە.
 توێژینەوەکە لەسەر مشکە تاقیگەییەکان دەریخستووە کە خۆراکی پڕ چەوریی چالاکیی هەندێک بەکتریای وەک Bacteroides thetaiotaomicron زیاد دەکات، کە ترشی پالمیتیک (PA) بەرهەم دەهێنن. ئەم ترشە هاوسەنگیی مەیینی خوێن تێک دەدات بە ڕاگرتنی پرۆتینی APC و چالاککردنی پلاکتەکان.
هەروەک، خواردنی چەور گەشەی بەکتریای Clostridium perfringens لە ڕیخۆڵەدا زیاد دەکات، کە بە بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆتینی فایبرینۆجین کاریگەری لەسەر مەیینی خوێن هەیە و مەترسیی مەیین زیاد دەکات.
زانایان ڕێگایەکی پاراستنی گریمانکراویان دۆزیوەتەوە: هێسپریدین، کە ماددەیەکی بایۆفلاڤۆنۆیدە و لە میوە ترشەکاندا هەیە، ئەم ماددەیە دەتوانێت یەکێک لە قۆناغە سەرەکییەکانی مەیینی خوێن کە فایبرینۆجین تێیدا بەشدارە، ڕابگرێت.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی