شارپرێس:
تیمێک لە زانا گەردوونناسەکان ئاشکرایانکردوە
کە بۆشایی دەوروبەری کۆمەڵەی خۆر چۆڵییەکی وەستاو نییە، بەڵکوو ڕێڕەوی گەورەی وەک
"تونێلی نێوان ئەستێرەکان" لەخۆدەگرێت کە بڵقە گەرمە ناوخۆییەکە بە ناوچەکانی
دیکەی گەلەستێرەی ڕێگای کاکێشانەوە دەبەستێتەوە.
داتاکانی تەلەسکۆبی eROSITA بوونی دوو تونێلی سەرەکییان نیشانداوە، یەکێکیان بەرەو ئەستێرەگرووپی
سنتاروس (کەواندار) دەڕوات و ئەوەی دیکەشیان بەرەو ئەستێرەگرووپی سەگی گەورە (Canis Major)، و پێدەچێت بەشێک بن لە تۆڕێکی گەردوونی
فراوانتر.
ئەم بڵقە لە ئەنجامی تەقینەوەی سوپەرنۆڤا
دروست بووە لە نێوان 10 بۆ 20 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، کە شەپۆلی شۆکی جێهێشتووە کە گازی و تۆزی بەرەو پەراوێزەکان
پاڵناوە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە لەدایکبوونی ئەستێرەی نوێ.
ئەم
ئەستێرانەش بە نۆرەی خۆیان گاز و تیشکی گەرمیان بڵاوکردوەتەوە کە درێژبوونەتەوە و
بە بڵقەکانی دیکەوە بەستراونەتەوە، لە چوارچێوەی ئەوەی پێی دەوترێت "خۆراکدانەوەی
ئەستێرەیی" (stellar
feedback).
پێوانەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە باکووری گەلەستێرەکە
ساردترە لە باشورەکەی، ئەمەش نیشانەی فراوانبونێکی ناتەواییە.
زانایان
جەخت لەوە دەکەنەوە کە خۆر لەناو ئەم بڵقەدا دروست نەبووە بەڵکو لەمدواییەدا بە ڕێکەوت
لە کاتی گەشتەکەیدا بەناو گەلەستێرەکەدا چووەتە ناوی.
دکتۆر گابرێل پۆنتی دەڵێت: "ئەوە جێگەی
سەرنجە کە خۆر وا دیارە لە ناوەنددا لەناو بڵقەکەدا هەڵکەوتووە، بەڵام ئەمە تەنها
جێگیرکردنێکی کاتییە لە ڕێڕەوی دوور و درێژیدا لە ڕێگەی گەلەستێرەی کاکێشاندا.
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی