شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌فه‌ره‌نسا ئاشكرایكردوه، به‌منزیكانه خانویه‌كى سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر ده‌كرێت به‌ناوى پاریسه‌وه، ده‌شڵێت:"ماكرۆن سه‌ردانه‌كه‌ى 11ى ئه‌م مانگه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه".
عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەفەرەنسا ئاشكرایكردوه، بڕیاربوو ماکرۆن لە11ی ئەم مانگەدا سەردانی هەرێم بکات، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی سیاسیی لەناوچەکەو جیهان‌و سەرقاڵبون بەجەنگی ئۆکرانیاوه، گەشتەکەی بۆ کۆتایی ئەمساڵ دواخستوه.
به‌وته‌ى دۆڵه‌مه‌ڕى، له‌سه‌ر داواى سەرۆکی شارەوانی پاریس، خانویەک لەقەڵای هەولێر لەپێناو مافی ئافرەت‌و پێکەوەژیان‌و دیموکراسی بەناوی پاریس ده‌كرێت.
به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌پاریس، "بۆ كردنه‌وه‌ى ڕێڕەوى پێشمه‌رگه له‌پاریس، فه‌ره‌نسا ئه‌نجومه‌نێكى شاره‌وانى هه‌یه‌و نزیکەی 100 ئەندامیش دەبن‌و پێكهاتون لەپارتی جیاواز، بەزۆرینەی دەنگ ئه‌و بڕیاره‌یانداوه له‌باره‌ى پێشمه‌رگه‌و كورده‌وه".