شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەرەتای ساڵی نوێوە سیستمێكی نوێ بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان دەخاتەكار، تێیدا دەتوانرێت منداڵ دەستبەجێ دوای لەدایكبونی كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت.
ئەحمەد حەدید بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەو زانیاریی شارستانیی عێراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە سیستمێكی نوێ بۆ دروستكردنی كارتی نیشتمانی كاری پێدەكرێتو تێیدا بەشی وردبینی ناوەندیی كارادەكرێت، كە توانای وردبینكردنی مامەڵەی سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی هەیە كە ژمارەیان 328 فەرمانگەیە، لەگەڵ 21 بەشی تۆماركردنی ناوەندییو هەشت نوسینگە لەباڵیۆزخانەی عێراق.
ئەوەشیخستەڕوو، لەسیستمە نوێیەكەدا خزمەتگوزارییو ئاسانكاریی زیاتر بۆ هاوڵاتییان دەستبەردەكرێت، هەروەها تێیدا منداڵ لەدوای لەدایكبونی دەستبەجێ دەتوانرێت كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت، پێچەوانەی سیستمی ئێستا، كە ناتوانرێت كارتی نیشتمانی بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ دەربهێنرێت.
وتیشی، "بهگوێرهى دوایین ئامار، تاكو ڕۆژی 1ی ئەیلول 46 ملیۆنو 241 هەزارو 111 هاوڵاتی كارتی نیشتمانییان بۆ دروستكراوە".