شارپرێس:
عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بهڵێنێكى گرنگى توركیا لهبارهى عێراقهوه ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "ئهگهر ئهو بڕیارهى توركیا داویهتى جێبهجێى بكات، عێراق لهمهترسیهكى گهورهى ڕزگارى دهبێت".
عهون زیاب وهزیرى سهرچاوه ئاویهكانى عێراق ئاشكرایكردوه، "بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، پەیوەندیی بەلایەنی تورکییەوە کراوە بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاوی ڕوبارەکانی دیجلەو فورات، بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی کەمئاویو پاراستنی لێشاوی ژینگەیی ڕوبارەکان".
وتیشى:"لایەنی تورکی تێگەیشتنی تەواوی نیشانداوە بۆ قەیرانەکەو بەڵێنی زیادکردنی بڕی ئاوی بەردراوەی لەبەنداوەکانی تورکیاوە بۆ عێراق داوە، ئهوهش لەچوارچێوەی هاوکارییو لێکتێگەیشتنو پەیوەندیی باش لەگەڵ تورکیادا".
لەوچوارچێوەیەدا، فورات تەمیمی سەرۆکی پێشوتری لیژنەی کشتوکاڵو ئاودێریی پەرلەمانی عێراق هۆشداریداوه لەخراپتربونی قەیرانی وشکەساڵی، کە بە"تسۆنامی" وەسفیکردوە.
تەمیمی جەختیکردوهتهوه، "وشکەساڵی ئەمساڵ خراپترین وشکەساڵییە لەماوەی زیاتر لە 100 ساڵی ڕابردودا، بەتایبەتی کە ئاستی ئاوی عەمباری بەنداوەکان هێڵە سورەکانی تێپەڕاندوە".
بەوتەی تەمیمی، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو وشکەساڵییە مەترسیدارەی ئەمساڵ، پێویستە سێ ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر کە بریتین لەپێکهێنانی شانەیەکی باڵای قەیرانەکان بەسەرۆکایەتیی سەرۆک وەزیران، دۆزینەوەی بژاردەی جێگرەوە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەو ڕزگارکردنی باخچەکان، هەروەک پەیوەندییکردن لەگەڵ تورکیا بۆ زیادکردنی ئاوی بەردراوە، چونکە عێراق لەئێستادا تەنها 30%ی پشکی سروشتی خۆی وەرگرتوە.
