شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ هەینی، چەند وڵاتێکی خستە لیستی ڕەشەوە كه بەوتهى ترەمپ، "ئەو وڵاتانە مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵ ئەمریکادا کردوە، بۆیە لەبەرامبەردا ئەو وڵاتانەو بەتایبەت چەند سەرکردەیەک، بەتوندی سزا دهدهم".
بهگوێرهى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو لیستەی ئەمریکا ئامادەیکردوە، تایبەتکراوە بەو وڵاتانەی پشتیوانیی لەتیرۆر دەکەن، سزاکانیش پەیوەستن بەلایەنی داراییهوه.
ئیدارەی ترەمپ، تائێستا بەفەرمی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاونەکردوەتەوە کە خراونەتە لیستی ڕەشی ئەمریکاوە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەگەری زۆرە، ناوی ئێرانو چینو ئەفغانستان لەلیستەکەدا هەبێت.
بهوتهى ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، "ئەمڕۆ سنورێکو هێڵێکی سور دادەنێینو پێیاندهڵێین، ناتوانن ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیی خۆتان بەکاربهێنن، ئەگینا دوچاری بارودۆخێکی زۆر سەخت دەبنەوە".
بهگوێرهى زانیارییەکان، سزا نوێکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانە نەوەک تەنها سزای ئابوریی، بەڵکو ڕێگە لەدیپلۆماتکارەکانیشیان دەگرێت، سەردانی ئەمریکا بکەن، ئەگەری ئەوەش هەیە، بهگوێرهى ئەو ڕێکارو سزا نوێیانە، ئەمریکا، سەردانیکردنی هاوڵاتییانی خۆی بۆ ئەو وڵاتانەش قەدەغەبکات کە لهلیستە ڕەشەکەدا ناویان هاتوه.
لهئێستادا ئەمریکا، هاوڵاتییانی خۆی پابەندکردوە بەوەی، گەشتی کۆریای باکور نهکەن، ئەو بڕیارەش دوای ڕوداوی ئۆتۆ وارمبێر هات کە ساڵو نیوێک لەو وڵاتە دەستبەسەربوو، ئەوکاتەی ئازادکرا لەحاڵەتی بێهۆشیدا بوو، شەش ڕۆژ پاشئەوەی گەیشتەوە ئەمریکا، گیانی لەدەستدا.
