شارپرێس:
سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد و خەڵكی بانە بەناوی ئازاد مورادی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەكشەممە سزای سێدارەی ئازاد مورادی خەڵكی "قوڵیاوا" سەر بە شاری بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ كرا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار دەڵێت، ئازاد مورادی پێنج ساڵ پێشتر بە تۆمەتی "كوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر كرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئ.ه