شارپرێس:
دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکى شارپرێس سه‌باره‌ت به‌بونى ژماره‌یه‌ك كارگه‌و پاڵاوگه‌ى نایاسایى له‌سنورى قه‌زاى خورماتوو، لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچونى ده‌ستپێكرد، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینیش ده‌ڵێت:"دواى ئه‌و ڕاپۆرته‌ى شارپرێس، بڕیاردراوه به‌سزادانى كارگه‌كان".
ڕۆژى یه‌كى ئه‌م مانگه، په‌یامنێرى شارپرێس له‌قه‌زاى خورماتوو، به‌دواداچونى بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى بۆنێکی ناخۆش‌و ژەهراوی كرد له‌قه‌زاكه‌دا، كه هاوڵاتیانى هه‌م ترساندوه‌و هه‌میش بێزارى كردون.
له‌وباره‌یه‌وه یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردوه، دواى ڕاپۆرته‌كه‌ى شارپرێس، نوسراویان ئاراستەی ژینگەی پارێزگاى سەڵاحەدین کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بەمەبەستی چارەسەرکردن‌و لێکۆڵینەوە.
یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین
وتیشى:"داوامانكرد لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و کارگانه‌ى بونەتە هۆكارى ئەوەی شەوانە بۆنی غاز بەسەر شارەکەدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
جه‌ختیكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ خستنەڕوی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکە، ته‌واوى ئه‌و كارگه‌و پاڵاوگانه سزا ده‌درێن".