شارپرێس:
ئیلکنور بیرۆڵ، هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی پەروەردەی دەم پارتی سەرنجی بۆ کێشەکانی بواری پەروەردە ڕاکێشا و ڕایگەیاند، لە پڕۆسەکەدا هیچ هەنگاوێک نەنراوە و ملیۆنان منداڵ لە مافی خوێندن بە زمانی دایک بێبەشن.
کۆمیسیۆنەکانی پەروەردەو منداڵان و زمان و فەرهەنگ و هونەری دەم پارتی سەبارەت بەساڵی نوێی خوێندن بۆ ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.
ئیلکنور بیرۆڵ ڕایگەیاند، کاتێک سیستەمی پەروەردەی تورکیا بە گشتی هەڵدەسەنگێندرێت، وێنەیەکی نەشاز دەبینرێت و دەڵێت: "نایەکسانی چینایەتی و شوناس لە پەروەردەدا هەیە."ٚ.
دەشڵێت، ئەم نایەکسانییانە لە سەردەمی ئاکەپەدا زیادیان کردووە. پەروەردە بۆ ئازادی و گەشەکردنی منداڵان ڕێک نەخراوە، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی دەسەڵات و سەرمایە. کاری منداڵان و بازاڕی کار ڕێکخراوە.
ئ.ه