شارپرێس:
دوای گرژییەکانی ئهستەنبوڵو گردبونەوەی لایەنگرانی جەهەپە لەوشارە پێنج پارتی تورکیا کە پێکهاتون لە(دەم پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی تیپ، پارتی دیموکراسیو پارتی زەفەر) پشتگیریی لەجەهەپە دەکەنو دیموکراسی تورکیا بەدیموکراسییەکی ساختە ناودەبەن.
شەوی یەکشەممە لایەنگرانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا (جەهەپە)، هێرشیانکردەسەر سەرۆکایەتیی پارێزگای ئهستەنبوڵو شەڕو پێکدادان لەنێوان خەڵکو پۆلیس دروستبوو، تا بەرەبەیان لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگا وەستاونو ئامانجییان وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتیی پارێزگای ئهستەنبوڵە کە قەییومێکی بۆ دانراوە.
دەم پارتی) کە گەورەترین پارتی کوردییە لەتورکیا کاردانەوەی لەدژی حکومەت نیشاندا، پشتگیریی لەجەهەپە دەکات، ناردنی پۆلیس بۆسەر خەڵکو دانانی قەییوم بەدژی دیموکراسی ناودەبات.
لهوبارهیهوه ئایشەگول دۆغان وتەبێژی دەم پارتی لەسەر هەژماری خۆی لەتۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، "ئەمە پرسی پارتێک نییە، پرسی دیموکراسییە، دانانی قەیوم واتە پێشێلکردنی دەنگو ئیرادەی خەڵکە، ئێمە ئەوان دەناسین".
لهلایهكى دیكهشهوه مەحمود ئەریکان سەرۆکی پارتی سەعادەت دەڵێت، "نابێت کارنامەی سیاسەت دابەشکردنی کۆمەڵگە بێت، بەڵکو بۆ بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ بێت".
هاوكات گولتەکین ئویسال سەرۆکی پارتی دیموکراتی ڕایگەیاند، "ئێمە شەوێک ئەزمون دەکەین کە دوڕویی ئاکپارتیو دیموکراتی ساختە بەهەموو ڕوتییەکانییەوە ئاشکرادەبێت".
ههر لهو ڕوهشهوه ئەرکان باش سەرۆکی TiP ڕایگەیاند، "هەمیشە بەهاودەنگی لەدژی کودەتاو ئەمیندارەکانو دەسەڵاتی دادوەری نایاسایی دەوەستینەوە، ئێمە پێکەوە بەرەنگاری دەبینەوەو پێکەوە سەردەکەوین".
ئومیت ئۆزداغ سەرۆکی پارتی زەفەر پەیوەندیی بەئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی جەهەپە کردو ڕایگەیاند، "ئەوەی دەکرێت بۆ ڕێگریکردنە لەهاتنەسەر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لەتورکیا، پێویستە بەئارامیو عاقڵانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین".
