شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حاکم قادر حەمەجان کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارێکدا "سەرۆکی یەکێتی، ستایشی حاکم قادر حەمەجانی کردووە کە بەشێکی گرنگە لە مێژووی پڕ شانازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خزمەتەکانی بۆ کوردستان جێگەی رێز و پێزانینە".
هەروەها سەرۆکی یەکێتی وتی، ئەمڕۆش یەکێتی سوود لە ئەزموون و خزمەتەکانی هەموو ئەو هەڤاڵانەی وەردەگرێت کە بەشێک بوون لە خەباتی شۆڕشی نوێ و قوربانییان بۆ گەلەکەمان داوە.
لای خۆیەوە، حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند، لەسەر هەمان رێبازی مام جەلال درێژە بە خەبات دەدات و هەر کار و هەنگاوێک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و یەکێتیدا بێت وەک هەمیشە بە دڵسۆزییەوە رایدەپەڕێنێت.