شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە چوار سەربازی لە باکوری کەرتی غەززە کوژراون، لەکاتێکدا هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان چڕتر دەکەنەوە.
سوپای ئیسرائیل ناوی سێ لەو سەربازانەی بڵاوکردەوە، بەڵام ناوی چوارەمیان ئاشکرا نەکراوە.
سوپای ئیسرائیل ڕونیشیکردەوە "ئەو سەربازە کوژراوانە سەر بە لیوای زرێپۆشی ٤٠١ن، و ڕوداوەکە نزیکەی کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ڕویداوە".
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ڕوداوەکە لە ناوەڕاستی گەڕەکی شێخ ڕەزوان لە باکوری کەرتی غەززە ڕویداوە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەهێرشێکدا لەقودس حەوت ئیسرائیلی کوژران و دوازدەی دیکەش بریندار بوون.
ئ.ه